ئەردۆغان: دەبێـت داگیركاری ئەرمینیا بوەستێنین

پۆڵەتیك پرێس:

وەزارەتی دەرەوەی ئەرمینیا ئەمڕۆ رایگەیاند، توركیا فڕۆكەی جەنگی و بێفڕۆكەوانی داوە بە ئازەربایجان.

وەزارەتی دەرەوەی ئەرمینیا وتی: پسپۆڕانی سەربازی توركیا لە پاڵ ئازەرییەكاندا لە ناوچەی ناگۆڕنۆ قەرەباغ شەڕ دەكەن.

لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا لە شەڕی ناوچەی قەرەباغ 32 چەكداری گروپەكانی هەرێمەكە كوژراون لەگەڵ پێنج مەدەنی ئازەری و ئەرمەنی.

هەردولایەنی شەڕ زیانی زۆریان بەركەوتووە، بەڵام هەر لایەكیان زیانی بەرامبەرەكەی بڵاودەكاتەوە وێنەی تانكە تێكشكاوەكان بڵاودەكەنەوە.

وەزارەتی بەرگری قەرەباغ وتویەتی خۆیان ئامادە دەكەن بۆ گرتنەوەی ئەو ناوچانەی لە دەستیان داوە، بەڵام ئازەربایجان دەڵێت خاكی زیاتریان كۆنترۆڵكردووە.

ئەرمینیا توركیای تۆمەتباركردووە كە چوار هەزار چەكداری لە باكوری سوریاوە گواستووەتەوە بۆ ئازەربایجان، بەڵام باكۆ ئەو هەواڵە رەتدەكاتەوە.

لای خۆیەوە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا بە فەڕمی چونە ناو شەڕی ئازەربایجان و ئەرمینیای راگەیاند، وتی: ئەرمینیا خاكی ئازەربایجانی داگیركردووە، كات كاتی حسابە بەسیەتی، پێویستە ئەرمینیا لە خاكی ئازەربایجان بكشێتەوە و داگیركاری كۆتایی پێ بێت.

لەبارەی رەوشی مەیدانیەوە سەرۆكایەتی ئازەربایجان ئاشكرایكرد شەوی رابردوو بەردەوام شەڕ هەبووە، 31 سەربازی ئەرمەنی كوژراون.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا