عێراق و تورکیا لەسەر دۆسیەی ئاو کۆدەبنەوە

پۆڵەتیک پرێس

وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق رایگەیاند، لەگەڵ تورکیادا بەمەبەستی دانوستان لەسەر دۆسیەی ئاو کۆدەبینەوە.

عەونی زیاب وتەبێژی وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق رایگەیاند، مستەفا کازمی، مەهدی رەشید ئەلحەمدانی وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی راسپاردووە ببێتە نوێنەری دانوستانەکان لەبارەی پشکی ئاو لە هەردوو روباری دیجلە و فوڕات لەگەڵ تورکیا.

باسی لەوەشکرد، وەزارەت ئامادەیە بۆ هەموو دانوستانێک بەتایبەت لەسەر دۆسیەی ئاو کە پەیوەندی بە ژیانی هاوڵاتیانەوە هەیە و لە حاڵەتی نەبوونیدا زەرەر و زیانێکی زۆر بە عێراقییەکان دەگەیەنێت.

زیاب وتیشی: ئاماژە بۆ ئەوە هەیە تورکیا لەڕێی بازنەی داخراوەوە دانوستان لەگەڵ عێراق بکات و رەنگە لە چەند رۆژی داهاتوودا چاوپێکەوتنەکە ئەنجام بدرێت.

لە ماوەی رابردوودا، هەریەکە لە تورکیا و ئێران بەشێوازی جیاجیا دەسیان کرد بە گرتنەوەی ئاوی عێراق و چەندین پرۆژەی بنیادنانی بەنداو لەسەر هەردوو رووباری دیجلە و فوڕات چوونە بواری جێبەجێکردنەوە، بەوهۆیەشەوە ترسێکی زۆر لەسەر بێئاو بوونی چەندین ناوچە و شاری جیاجیای عێراق هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا