ئێران دەست بەهەناردەی پەتاتە بۆ عێراق دەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس:
ئێران دەستی بەهەناردەكردنی بەرهەمی پەتاتە بۆ عێراق كردەوە، ئەوەش دوای راگرتنی بۆ ماوەی چەند مانگێك.

كیوان كاشفی ئەندامی دەستەی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی‌و كشتوكاڵی ئێران لەمیانی لێدوانێكی رۆژنامەوانی رایگەیاند، بەپێی رێككەوتنێك، كە لەنێوان هەردوولا كراوە، دەست بەهەناردەی پەتاتە بۆ عێراق كراوەتەوە.

كیوان كاشفی راشیگەیاند، ئێران بۆ خۆبەدوورگرتن لە قەیران لەبازاڕەكانی ناوخۆی ڕێژەی هەناردەی پەتاتەی دیاریكردووە، هەروەك لەهەناردەی تەماتەشدا هەمان سیستم پەیڕەو دەكات.

ماوەیەكە بەهۆی ئەوەی ئێران رێگرە لەناردنی پەتاتە، لەبازاڕەكانی ناوخۆی عێراق نرخەكەی بەرزبووەتەوە، كە ئەوەش كاریگەری گەورەی لەسەر بازاڕەكان داناوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا