تورکیا مانگی ١٥٠٠ دۆلار دەداتە چەکدارانی سوری لە ئازەربایجان

پۆڵەتیک پرێس

دوو چەکداری بەکرێ گیراوی سوری لە پیکدادانەکانی ئازەربایجان و ئەرمینیا دەڵێن: لەلایەن تورکیاوە مانگی هەزار و ٥٠٠ دۆلارمان دەست دەکەوێت.

ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری دوو چەکداری بەکرێگیراوی سوریاوە رایگەیاند،  مانگانە بڕی هەزار و ٥٠٠ دۆلار لە تورکیا وەردەگرین، یەکێک لەو چەکدارانە باس لەوە دەکات، ئەرکەکەی لەگەڵ بەرپرسێکی سوپای نیشتیمانی سوریا لە عەفرین کە لەلایەن تورکیاوە پاڵپشتی دەکرێت جێبەجێ کردووە، ئەو شارەی دەکەوێتە رۆژئاوای کوردستانەوە و بەر لە دوو ساڵ لەلایەن تورکیا و هاوپەیمانانی کۆنتڕۆڵکرا.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە ئێستادا سوریا بە دۆخێکی سەختی ئابوریدا تێپەڕ دەبێت و ئەو بڕە پارەیە مانگانە بۆ سورییەکان بەهایەکی زۆری هەیە.

رۆژی دووشەممە ٢٨ی ئەیلول، باڵیۆزی ئەرمینیا لە مۆسکۆ رایگەیاند، تورکیا نزیکەی چوار هەزار چەکداری بەکرێ گیراوی ناردووەتە ئازەبایجان و لەوێ دژی ئەرمەنییەکان دەجەنگن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا