پۆڵەتیک پرێس
سەرلەنوێ شەڕ و پێکدادان لەنێوان هێزەکانی ئەرمینیا و ئازەربایجان لە هەرێمی قەرەباغ دەستیان پێکردەوە سەرباری ئەو گفتوگۆیانەی لە بارەی کۆتایی هێنان بە کوشتار و توندوتیژی لە واشنتۆن بەڕێوەچوون.
وەزارەتی بەرگری ئازەربایجان رایگەیاند، شەڕ و پێکدادان لە ناوچەکانی دەوروبەری هەرێمی قەرەباغ دەستی پێکردووەتەوە و لایخۆیەوە بەرپرسانی ناوخۆیی هێزەکانی ئازەربایجانی بەوە تۆمەتبار کرد کە بۆردومانی بیناکانی خانکەندی کە گەورەترین شاری هەرێمەکەیە دەکەن.
ئەم شەڕ و پێکدادانەش لەدوای کۆبوونەوەکەی رۆژی هەینی مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و هەردوو وەزیری دەرەوەی ئەرمینیا و ئازەربایجان دێت لە هەوڵێکی نوێدا بۆ کۆتاییهێنان بەو کوشتارەی نزیکەی مانگێکە لە هەرێمەکە بەردەوامە.
لە کۆتاییەکانی مانگی ئەیلولی رابردوو، شەڕ و پێکدادان لەنێوان هێزەکانی ئەرمینیا و ئازەربایجان لە هەرێمی قەرەباغ دەستیپێکرد کە بە توندوتیژانەترین پێکدادان لەماوەی ٢٥ ساڵی رابردوو هەژماردەکرێت.