ئازەربایجان هەشت دیل رادەستی ئەرمینیا دەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەوڵەتی ئازەربایجان،‌ هەشت سەربازی بەدیلگیراوی رادەستی ئەرمینیا كردەوە.

لیژنەی دەوڵەتی ئازەربایجان بۆ كاروباری بەدیلگیراوان و بێسەروشوێنان رایگەیاند: ئەو هەشت سەربازە كاتێك لە 16ی تشرینی دووەمی 2021 هەوڵی هێرشیان داوە بە ئاراستەی كەلبەجەر لەسەر سنوور بەدیل گیرابوون.

ئاماژە بەوە دراوە كە لە بەرامبەر ئەم هەنگاوەدا ئەرمینا زانیاری دەدات لەبارەی ئەو هاووڵاتییە مەدەنی و سەربازانەی لە جەنگی یەكەمی قەرەباغ كوژراون و مەزەندە دەكرێت لە گۆڕی بەكۆمەڵدا نێژرابن.

هەرێمی ناگۆرنۆ-قەرەباخ ماوەی نزیكەی سێ دەیە لەژێر كۆنترۆڵی ئەرمینیادا بوو، رۆژی 27_9_2020، شەڕ و ئاڵۆزی لەنێوان ئەو دوو وڵاتە لەسەر ئەو ناوچەیە دەستیپێكرد، ئازەربایجان بەشێكی زۆری ناوچەكەی كۆنترۆڵكرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا