سوپای ئازەربایجان چەند ناوچەیەکی قەرەباغی کۆنتڕۆڵکرد

پۆڵەتیک پرێس

سەرۆکی ئازەربایجان رایگەیاند، وڵاتەکەی ١٣ گوندی نوێی جێناکۆکی هەرێمی قەرەباغی کۆنتڕۆڵ کردووە.

ئیلهام عەلیف سەرۆکی ئازەربایجان لە تویتەری خۆی بڵاویکردەوە، چەند گوندێکی جێناکۆک لەگەڵ ئەرمینیا لە هەرێمی قەرەباغ لەلایەن وڵاتەکەی کۆنتڕۆڵ کراون لەو گوندانەش، سوڵتانلی، ئەمیرڤارلی، ماشانلی، حوسنلی، عەلی کەیهانلی، کۆملاک و حاجلی و چەند گوندێکی دیکە.

هاوکات، عەلیف ئەرمینیای بە پێشێلکاری سیستمی ئاگربەستی مرۆیی تۆمەتبار کرد کە ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە لەسەری رێکەوتن دەشڵێت: هێزەکانی ئەرمینیا لەڕێی تۆپخانەوە بۆردومانی ناوچەی نیشتەجێبوونی ئازەربایجانیان کردووە.

لایخۆیەوە، یەکەکانی بەرگری سەر بە هەرێمی قەرەباغ هێزەکانی ئازەربایجانیان تۆمەتبار کرد بە پێشێلکاری وەستاندنی تەقە و بۆردومانی موشەکی بۆسەر ئاراستەی باکور و باشوری هێڵی سنوری هەرێمی قەرەباغ لەگەڵ ئەوەی پێشتر لەسەر ئاگربەست و وەستاندنی پێکدادانەکان لەگەڵ ئەرمینیا رێککەوتن.

لەماوەی رابردوودا، پێکدادانی سەربازی لە نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا لە هەرێمی قەرەباغ دەستیپێکرد و بەوهۆیەوە چەندین سەرباز کوژران و بریندار بوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا