توركیا چەكدارە سورییەكانی عەفرینی گواستەوە بۆ ئازەربایجان

پۆڵەتیك پرێس:

روانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ ئاشكرایكرد بەشی یەكەمی چەكدارە سورییەكانی هاوپەیمانی توركیا لە شاری عەفرینی رۆژئاوای كوردستانەوە گەیەنرانە ئازەربایجان.

راشیگەیاند، ئەو چەكدارانە بەر لە چەند رۆژێك گەیەنرابوونە خاكی توركیا لە عەفرینی رۆژئاوای كوردستانەوە.

ئاشكراشیكرد ئامادەكاری بۆ رەوانەكردنی گروپی دیكەی چەكداری سوری دەكرێت بۆ ئازەربایجان.

پێش چەند رۆژێك روانگەی سوری بڵاویكردەوە توركیا زیاتر لە 300 چەكداری لە گروپەكانی سوڵتان موراد و عەمشات لە ناوچەی عەفرینەوە گواستوەتەوە بۆ ئازەربایجان بۆ پارێزگاری لە پێگە سنورییەكان و موچەكەیان لەنێوان 1500 بۆ 2000 دۆلار دەبێت ئەمە بەوتەی چەكدارەكان، بەڵام روانگەی سوری نەیتوانیوە پشتڕاستیبكاتەوە.

ئەمڕۆ سوپای ئازەربایجان پشتیوانیكراو لەلایەن توركیاوە هێرشی كردە سەر سنوری ئەرمینیا و ژمارەیەك گوندی كۆنترۆڵكرد.

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیاش داوای لەگەلی ئەرمینیا كرد روبەڕوی سەركردایەتی وڵاتەكەیان ببنەوە و داواشی لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كرد پشتیوانی لە ئازەربایجان بكەن.

لێدوانەكەی ئەردۆغان هاوكات بوو لەگەڵ لێدوانی بەرپرسانی تری توركیا كە پڕبوو لە هەڕەشە دژی ئەرمینیا.

لای خۆیەوە سەرۆك وەزیرانی ئەرمینیا هۆشداری لە چونە ناوەوەی توركیا بۆ قەیرانی ناگۆڕنۆ قەرەباغ دا، وتی: كارەساتێكی لێدەكەوێتەوە كە چاوەڕوان نەكراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا