سەرۆکی ئازەربایجان نامەیەک ئاراستەی ئەرمینیا دەکات

پۆڵەتیک پرێس

سەرۆکی ئازەربایجان نامەیەکی ئاراستەی حکومەت و گەلی ئەرمینیا کرد و تێیدا داوای کرد، خۆیان لە خوێنڕێژی زیاتر بەدوور بگرن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئیلهام عەلیف سەرۆکی ئازەربایجان رایگەیاند، نامەیەکی روون ئاراستەی حکومەت و گەلی ئەرمینیا دەکەم بۆ وەستاندنی هەوڵەکانیان بۆ گەڕاندنەوەی ناوچە ئازادەکان بۆ ژێر دەسەڵاتی خۆیان.

دەشڵێت: ئەو هەوڵانە جگە لە لەدەستدانی رۆحی زیاتر و خوێنڕشتنی زیاتر هیچ دەستکەوتێکی دیکەی نابێت.

هەر ئەمڕۆ عەلیف لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فرانس ٢٤ رایگەیاند، تەنیا لەڕێی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کە ئازەربایجان لە تورکیای کڕیوە، توانیویەتی کەلوپەلی سەربازی ئەرمینیا بە بەهای ملیۆنێک دۆلار وێران بکات.

٢٧ی ئەیلولی رابردوو، پێکدادانی سەربازی لەنێوان هێزەکانی ئەرمینیا و ئازەربایجان لە ناوچەی قەرەباغ دەستیپێکرد و تا ئێستا زیاتر لە ٦٠٠ سەرباز کوژراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا