رووسیا پاسەوانی گەیشتنی یەكەم كاروانی ئازەربایجانی بۆ قەرەباغ كرد

ژمارەی بینین: 52

پۆڵەتیك پرێس

هێزی ئاشتی پارێزی رووسیا پاسەوانی یەكەم كاروانی سەربازی ئازەربایجانیان بۆ قەرەباغ كرد.

میدیاكانی روسیا بڵاویانكردەوە، هێزەكانی ئاشتی پارێزانی ڕووسیا بۆ یەكەمجار پاسەوانی كاروانێكی سوپای ئازەربایجانیان لە شارۆچكەی شووشاوە بەرەو گوندێكی پارێزگای قەرەباغ كردووە.

باس لەوەشكراوە، ئەو كاروانە سێ بارهەڵگری كامازی لەخۆگرتووە كە هیچ چەكێكی تێدا نەبووە و لەلایەن دوو زرێپۆشی جۆری تێگەرەوە پارێزراوە كە سەر بە هێزەكانی ئاشتی پارێزن.

پێشتر ئاشتیخوازانی رووسیا كە بە ڕێككەوتنی سێلایەنەی نێوان ئازەربایجان، ئەرمەنستان و ڕووسیا بۆ وەستاندنی شەڕ لە هەرێمەكە گەیشتنە قەرەباغ، لە هێڵی بەردەنگەوە بڵاوبوونەوە جگە لە ڕاڕەوەی لاچین كە قەرەباغ و ئەرمینیا پێكەوە گرێدەدات.

لەماوەی رابردودا هەردو وڵاتی ئازەربایجان و ئەرمینا لەسەر پارێزگای قەرەباغ جەنگێكی چەند هەفتەیی لە نێوانیاندا روویدا، دواتر بە هەوڵی وڵاتان و بەتایبەت دوای دەستێوەردانەكانی رووسیا توانرا كۆتایی بەشەڕی نێوانیان بهێنرێت.