نەوەی نوێ داوا دەكات مۆڵەتی هێنانی بەنزینیان پێ بدرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

میدیاكانی نزیك لە نەوەی نوێ نوسراوێكی تایبەتی نەوەی نوێیان بڵاوكردەوە كە تێیدا داوا دەكات، وەزارەتی سامانە سروشتییەكان رێگەیان پێ بدەن بەنزین بهێننە هەرێمەوە.

پێشتر شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ داوایكرد رێگەیان پێبدرێت بەنزین بهێنن، دواتریش عەلی حەمە ساڵح سەرۆكی لیژنەی وزەو سامانە سروشتییەكان لە پەرلەمانی كوردستان ئاشكرایكرد، لەگەڵ وەزیری سامانە سروشتییەكان قسەیان كردووەو ئەوان ئامادەن مۆڵەتی هێنانی 10 ملیۆن لیتر بەنزین بدەن بە سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ.

لە نوسراوەكەی نەوەی نوێدا هاتووە، جوڵانەوەكە مەرجی خۆی بۆ هاوردەكردنی بەنزین ئاشكراكردووە و دەڵێت، ئامادەیە بەنزین هاوردەبكات بە بێ ئەوەی هیچ باج و سەرانە و پارەیان لێ بسەندرێت بۆ كۆمپانیا حیزبییەكان و ڕێبدەن نرخی سوتەمەنی و بەنزین دابەزێت.

هاوكات، نەوەی نوێ داوا لە دەسەڵات و پەرلەمانتارانی سەر بە دەسەڵات دەكات، بە نوسراوی فەرمی وەڵامی نەوەی نوێ بدەنەوە و رێبدەن هەموو كۆمپانیاكان بێ هیچ باج و سەرانە سەندنێك سوتەمەنی بهێننە هەرێم.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا