نوێنەری باڵای یەکێتی ئەوروپا ستایشی کوردستان دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نوێنەری باڵای یەکێتی ئەوروپا بۆ کاروباری سیاسی و دەرەوە، لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا پاڵپشتی خۆی بۆ عێراق و کوردستان دووپات کردەوە.

جۆزێپ بۆرێڵ نوێنەری باڵای یەکێتی ئەوروپا بۆ سیاسەت و کاروباری دەرەوە، لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، پشتیوانی خۆی بۆ عێراق و کوردستان دوپات کردەوە بۆ ئەوەی هاوکاری زیاتریان بکات تاوەکو توانایان هەبێت بەرهەڵستی بەرەنگارییەکان بکەن، بۆرێڵ گفتوگۆکانی لەگەڵ سەرۆکی هەرێم بە باش و پڕبەرهەم ناوبرد.

بۆرێل ستایشی ڕۆڵی دەسەڵات و خەڵکی کرد لە کوردستان، لە هاوکاریکردنی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش، هەروەها وتی کە ئێمە بەردەوامین لە بەرەنگاربوونەوەیان بەڵام بەداخەوە هێشتا داعش ماوە.

پێزانینی خۆی بۆ کردستان دەربڕی بەهۆی، وەرگرتنی ژمارەیەکی زۆر لە مەسیحیەکان و ئێزیدیەکان سەبارەت بە هاوخەمیان و هەڵگرتنی بەرپرسیارێتیان.

بۆرێڵ داوای لە دەسەڵاتادارانی کوردستان کرد، بۆ باشترکردنی پەیوەندیەکانیان لەگەڵ بەغداو، ئامادەیی یەکێتی ئەوروپاشی لەو بارەیەوە نیشاندا.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا