شارەوانی سلێمانی داوایەك لە هاووڵاتیان و شوفێران دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی داوادەكات ئەمشەو كەس سەردانی شاخی گۆیژەو ئەزمەڕنەكات.

لە راگەیەندراوێكدا سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی رایگەیاند: بە مەبەستی سەلامەتی شۆفێران و هاوڵاتیان شەقامی سەرەكی شاخی گۆیژە و ئەزمەڕ پاككرایەوە .

ئەوەشهاتووە، بەشی خزمەتگوزاری شارەوانی لە هەڵمەتێكدا هەستان بە پاككردنەوە و ڕشتنی خوێ لە شاخی گۆیژە و ئەزمەر لە پێناو سەلامەتی هاوڵاتیان و گەشتیاران بە تایبەت ئەوانەی لە ئێوارەو شەودا سەردانی ئەو شەقامانە دەكەن، لە هەڵمەتەكەدا ئامێری تایبەت بە خوێ ڕژاندن بەكار نەهاتووە تا ئاستەنگ بۆ هاتووچۆ دروست نەبێت .

ئەوەشی خستەڕوو، داواكارین لە هاوڵاتیان هاوكارمان بن و سەردانی شاخی گۆیژە و ئەزمەر نەكەن لە پێناو سەلامەتی هەموو لایەكدا .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا