رۆژنامەی سەباح: بەم نزیكانە كێشەكانی هەرێم و عێراق چارەسەردەبن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رۆژنامەی سەباحی نیمچە فەرمی بڵاویكردەوە، كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا لەبارەی بودجە بەمزووانە چارەسەر دەكرێن.

ئەمڕۆ شەممە 12_8_2023، ڕۆژنامەی سەباحی نیمچە فەرمی بڵاویكردەوە، هەرچەندە هەرێم تا ئێستا ئاماژەی بە هاتنی پشكیی لە بودجەی عێراق لە بەغداوە نەكردووە، بەڵام حكومەتی ناوەندیی سوورە لەسەر ئەوەی كە پشكی هەرێم بە گوێرەی بودجە ڕەوانە كردووە.

رۆژنامەكە باسی لەوەشكردووە، ناكۆكییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا لەسەر داهاتە بنەڕەتییەكان هێشتا بەردەوامییان هەیە، بەجۆرێك هەرێم جەخت لەسەر ڕادەستكردنی نیوەی داهاتی دەروازە سنورییەكان دەكاتەوە و بەغداش داوا دەكات داهاتی گومرگ و باج و ڕسوماتیشی وەك داهاتی بنەڕەتی ڕادەست بكرێت.

ئەوەش لە كاتێكدایە، حكومەتی عێراق پشكی مانگی شەشی دوای لێدەركردنی بڕی خەمڵێنراوی داهاتی ناوخۆ ڕەوانەی هەرێم كرد كە بڕی 598 ملیار دینار بوو، دواتر شاندێكی بۆ وردبینی لە داهاتە نا نەوتییەكان ڕەوانەی هەرێم كرد، چونكە متمانەی بە داتا و زانیارییەكانی حكومەتی هەرێم نیە و چاوەڕاونیش دەكرێت دوای پاكتاوی ژمارەكان، بەغدا لەدوای 18 ی ئەم مانگەوە پشكی هەرێم بۆ مانگەكانی حەوت و هەشت ڕەوانە بكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا