پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دانا عەبدولكەریم، وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن رێگەی زەڕایەن- ناوتاق – دەربەندیخانی بەسەركردەوە و رایگەیاند، پڕۆژەكە پێكهاتوە لە دروستكردن و قیرتاوكردنی رێگای زەڕایەن ناوتاق دەربەندیخان بە درێژی 22 كیلۆمەتر، بە گوژمەی زیاتر لە حەوت ملیار دینار جێبەجێ دەكرێت.
دانا عەبدولكەریم ئەمڕۆ یەكشەممە سەردانی خێوەتی مانگرتوانی كفری كرد و رایگەیاند، ئومێدەوارین ئەو پڕۆژانەی كە بۆ ناوچەكە دەرچوە لە نزیكترین كاتدا تەواوبكرێن، سەردانی دەربەندیخانمان كرد و رێگەی سەرەكی ناو دەربەندیخان نۆژەندەكەینەوە بەدرێژیی حەوت كیلۆمەتر كە بڕی 490 ملیۆن تێچوەكەیەتی، هەوڵیش دەدەین پارەی دوسایدی نێوان دەربەندیخان – كەلار زیادبكەین بۆ ئەوەی تا هاوینی داهاتو بتوانین رێگاكە تەواوبكەین.
لەبارەی پڕۆژەی رێگەی زەڕایەن- ناوتاق – دەربەندیخان، ئاماژەی بەوەشكرد، پڕۆژەكە پێكهاتوە لە دروستكردن و قیرتاوكردنی رێگای زەڕایەن ناوتاق دەربەندیخان بەدرێژی 22 كیلۆمەتر، بەگوژمەی زیاتر لە حەوت ملیار دینار جێبەجێ دەكرێت.