دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیركردنی 13 كەسی تێكدەر و تەقەكەر لە چەمچەماڵ ڕادەگەیەنێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ( 13 ) كەسی بە تۆمەتی تەقەكردن و نانەوەی پشێوی دەستگیركرد.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی دەزگای ئاسایشی هەرێم بەرەبەیانی 29_5_2023 لەناو بازاڕی چەمچەماڵ كێشەی كۆمەڵایەتی لە نێوان دوو بنەماڵەدا دروست دەبێت و چەند كەسێك بەهۆی تەقەكردنەوە بریندار دەبن.

ئەوەشی خستەڕوو، لەسەر فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی چەمچەماڵ دەستبەجێ هێزەكانی ئاسایش لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی بەهاوكاری هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەكانی دەزگای ئاسایشی هەرێم تۆمەتبارانیان بە ماددەی ( 405 ) دەستگیركرد.

ئاماژەی بەوەشكرد، تۆمەتباران پێكهاتبوون لە ( 13 ) كەس ، دەستگیرا بەسەر سەرجەم چەك و كەرەستە سەربازیەكانیان ، لەئێستادا لێكۆڵینەوە لە كەیسەكانیان بەردەوامە و ڕووبەڕوی یاسا كرانەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا