پۆڵه‌تیك پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وه‌زیری به‌رگری ئه‌فغانستان رایگه‌یاند، له سێ ناوچه، هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی روبه‌ڕوی چه‌كدارانی تاڵیبان بونه‌ته‌وه و شه‌ڕ و پێكدادان به‌رده‌وامه.
جەنەڕاڵ بیسمیلا محەمەدی، كە فەرماندەیەكی باڵای سوپای ئەفغانستانەو ئێستا لەبری وەزیری بەرگری ئەو وڵاتە، كاروباری وەزارەتەكە بەڕێوەدەبات، له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی رایگه‌یاندووه، روبه‌ڕوبونه‌وەی چه‌كدارانی تاڵیبان ئه‌ركه له‌سه‌ر ئێمه،بۆیه له‌ئێستادا هێرشی پێچەوانەی هێزه‌كانی به‌رخۆدانی جه‌ماوه‌ری له‌ناوچه‌كانی سوالی پۆل حه‌سار و دێیه سه‌ڵاح و بێنۆی سه‌ر به هه‌رێمی باگلان ده‌ستی پێكردوه.
وه‌زیری به‌رگری ئه‌فغانستان راشیگه‌یاندووه، ئه‌و سێ ناوچه‌یه له‌ئێستادا له‌ده‌ست هێزه‌كانی به‌رخۆدانی جه‌ماوه‌ریدان و شه‌ڕو پێكدادانیش به‌رده‌وامه.
له‌ماوه‌ی رابردوودا، دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانی ناتۆ لە ئەفغانستان چه‌كدارانی تاڵیبان کۆنتتۆڵی کابولی پایتەختی ئەفغانستانی كرد و زۆربه‌ی ناوچە گەورەکانی ئەفغانستانی گرتەوە و دەروازە سنورییەکانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ کۆنترۆڵ کرد، به‌و هۆیه‌شه‌وه حكومه‌تی ئه‌فغانستان روخاو ئه‌شره‌ف غه‌نی سه‌رۆكی ئه‌فغانستانیش بۆ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته هه‌ڵهات.