وەزیری رۆشنبیری: كارێك ناكەم ئازادی كۆت و بەند بكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری رۆشنبیری حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لەماوەی بەرپرسیارێتیدا، كارێك ناكات لە رێنماییەكانی وەزارەتەكەیدا، ئازادی كۆتوبەند بكرێت و سانسۆر بخرێتە سەر ئەو بەرهەمانەی ژمارەی سپاردنیان پێدەدرێت.

حەمەی حەمە سەعید، وەزیری رۆشنبیری حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی، سەردانی سەنتەری میترۆی كرد، بەگوێرەی راگەیەندراوی سەنتەرەكە وتوویەتی: خەباتی من بۆ ئازادی بووە، لە ماوەی بەرپرسیارێتیم لە وەزارەت كارێك ناكەم لە رێنماییەكاندا ئازادی كۆتوبەند بكرێت و سانسۆر بخرێتە سەر ئەو بەرهەمانەی ژماری سپاردنی پێدەدەین.

وەزیری رۆشنبیری، پشتیوانی خۆی بۆ هەڵمەتی سەنتەری میترۆ بۆ دژایەتیكردنی هەواڵی چەواشەكاری و ناڕاست دەربڕیوە و باسی لەوەكردوە، كە پرۆژەیەكمان هەیە بە ناوی (رێكخستنی فریكوێنسی) كە هەمواركردنی رێنمایی ژمارە یەكی ساڵی 2014 یە و رێنمایی دەردەكات بۆ كاری میدیای، كە پشت ئەستوورە بە یاسای رۆژنامەگەری لە هەرێمی كوردستان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا