ئێران هاوکاری سوریا دەکات

پۆڵەتیک پرێس

وتەبێژی سوپای ئێران رایگەیاند، سوریا داوای لێکردووین لە بەهێزکردنی توانا بەرگرییەکانیدا هاوکاری بکەین و ئێمەش کار لەسەر ئەوە دەکەین.

لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئەبوفەزڵ شەکارچی وتەبێژی سوپای ئێران رایگەیاند، تاران چەند راوێژکار و شارەزایەکی سەربازی دەنێرت بۆ وڵاتانی یەمەن، سوریا، عێراق و لوبنان، دەشڵێت: تا ئێستا ئێران هێزی سەربازی لەو وڵاتانەدا نییە.

ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا بارودۆخی ئابوریمان رێگەمان پێنادات هەموو پیداویستیەکانی هاوپەیمانانمان بێ بەرامبەر دابین بکەین بۆیە ئەوان هەندێک لە کەرەستەکانمان لێدەکڕن.

روونیشی کردەوە، ئێمە تەنیا راوێژکاری سەربازی پێشکەشی ئەو چەند وڵاتە دەکەین و پلانمان نییە سەربازی هەمیشەیی جێگیر بکەین، بۆیە شارەزایان و راوێژکارانمان دەنێرین چونکە سوپاکانی ئەو وڵات و گەلانە ئەرکی رووبەڕووی دوژمنیان لەسەرشانە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا