فەرمانگەی میدیا و زانیاری: لەکۆی 25 پڕۆژەیاسای پێشکەشکراو بە پەرلەمان 22یان پەسەندکراون

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕایگەیاند، لەکۆی 25 پڕۆژەیاسای پێشکەشکراو بە پەرلەمان، 22یان پەسەندکراون.

ئەمڕۆ پێنجشەممە فەرمانگەی میدیا و زانیاری ئاشکرای کرد، “%88ی پڕۆژەیاساکانی حکومەت لە پەرلەمان پەسەندکراون”.

ئەوەشی خستەڕوو، “لەکۆی چوار هەزار و 313 پرسیاری پەرلەمانتاران کە لە بەرپرسانی حکومەتیان کردووە، سێ هەزار و 862 پرسیار وەڵامدراونەتەوە”.

باسی لەوەش کرد، “لەماوەی سێ ساڵدا وەزیرەکانی کابینەی نۆیەم 280 جار سەردانی پەرلەمانیان کردووە بۆ وەڵامدانەوەی پەرلەمانتاران”.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا