قائیمقامیەتی سلێمانی چاودێری ئەو پاس و تاكسيانە دەکات كە هاتوچۆ بە خوێندكاران دەكەن

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قائیمقامیەتی سلێمانی چاودێری ئەو پاس و تاكسيانە دەکات كە هاتوچۆ بە خوێندكاران دەكەن و کەسوکاری خوێندکاران ئاگاداردەکاتەوە لەکاتی بەدیکردنی هەر سەرپێچییەک لیژنەی چاودێریکردنی هاتوچۆی تایبەت ئاگاداربکەنەوە.

لەسەر راسپاردەی قائیمقامی سلێمانی لیژنەی هاتوچۆی گواستنەوەی خوێندکارانی سەر بەلیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی کۆمەڵێک رێنمایی تایبەت بە رێکخستن و چۆنییەتی گواستنەوەی خوێندکاران دەرکردووە.

گرنگترین ڕێنماییەکان:

  1.  ئەو پاس و تەكسییانەی خوێندكاران دەگوازنەوە دەبێت رەچاوی تەواوی رێنماییەکانی هاتوچۆ بکەن.
  2.  پاسەکان دەبێت مەرجی سەلامەتی و توندوتۆڵی و سیستمی ساردی و گەرمی تێدا بێت.
  3.  رێگە نادرێت هیچ ئۆتۆمبێلێك له ژمارەی كوشنەكان زیاتر خوێندكار هەڵبگرێت.
  4. لە بەشی کارگێری هەر خوێندنگەیەكدا لیژنەی تایبەت بە سەرپەرشتی پاسەكان پێکهاتووە کە زانیاری تەواو و بەڵگەنامەی شۆفێرو پاسەكانی لابێت، و بەردەوامیش چاودێری ئەو ئۆتۆمبێلانە بكات کە خوێندکاران دەگوازنەوە.
  5.  تیژرەوی لەکاتی گواستنەوەی خوێندکاران رێگە پێدراو نییە.
  6.  لەکاتی گواستنەوەی خوێندکاراندا نابێت شۆفێرەکان رادیۆ و هۆکانی لێدانی گۆرانی و میوزیک بەکاربهێنن، دەبێت رەچاوی لایەنی پەروەردەیی بکەن.
  7.  پارەی رۆژانی پشووە فەرمییەکان جگە لە رۆژانی هەینی پارەکەی دەگەرێتەوە بۆ خوێندکارەکان.
  8.  دانانی پەردەو ئاوێنەی زیادە رێگە پێدراو نییە.
  9.  لەڕووی نرخەوە پابەندی ئەو نرخانەبن کە بە گوێرەی ناوچەی جوگرافی دیاریدەکرێت.
  10. نرخی گواستنەوە بە پێی ناوچەی جوگرافی و دور و نزیکی و تایبەتمەندی شوێنەکە دیاری دەکرێت.

قائیمقامیەتی سلێمانی ڕاشیگەیاند، بۆئەوەی هیچ خوێندکارێک نەبێتە قوربانی، قایمقامیەتی سلێمانی  بەردەوام دەبێت لە چاودێریکردنی وردی ئەو پاس و تاکسیانەی کە هاتوچۆ بە خوێندکاران دەکەن، بەدەر لەو رێنماییانەی سەرەوەش، هەر شۆفێرێک سەرپێچی ئەنجامبدات قائیمقامیەتی سلێمانی ڕێوشوێنی پێویست و گونجاو دەگرێتە بەر.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا