وەزارەتی خوێندنی باڵا شایستەی دارایی خوێندكاران و دەرچووانی تواناسازی خەرج دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی خوێندنی باڵا نزیكەی یەك ملیۆن دۆلار وەك شایستەی دارایی بۆ دەرچوان و كاندیدانی تواناسازی خەرجدەكات.

وەزارەتی خوێندنی باڵا رایگەیاند: لە درێژەی هەوڵەكانی د. ئارام محەمەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ دابینكردنی شایستەی دارایی بۆ دەرچوان و كاندیدانی بەرنامەی تواناسازی، بۆ ساڵی دووەم لەم كابینەیەدا و لە قۆناغێكی دیكەدا وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڕی 775,900 هەزار دۆلار بۆ (100) دەرچوو و كاندیدی تواناسازی خەرجدەكات بەپێی لیستی هاوپێچ.

لە لێدوانێكدا وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دڵنیایی بە دەرچوان و كاندیدانی بەرنامەی تواناسازی دەدات، وەزارەتەكەی لەسەر هەوڵەكان بەردەوام دەبێت بۆ دابینكردنی شایستەی دارایی بۆ سەرجەم دەرچوان و كاندیدانی بەرنامەی تواناسازی و تەواوكردنی پرۆسەی خوێندنیان بە سەركەوتوی و گەڕانەوەیان بۆ هەرێمی كوردستان بەمەبەستی خزمەتكردن بە سێكتەری خوێندنی باڵا و زانكۆ و دامەزراوە زانستییەكان و دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاگاداری دەرچوان و كاندیدانی بەرنامەی تواناسازی دەكات، ئەوانەی خوێندنیان بەسەركەوتوی تەواو كردوەو ئەوانەشی بەردەوامن لە خوێندن و ناویان لە لیستی هاوپێچ دا هاتوە، سەردانی وەزارەت بكەن بەمەبەستی چەند ڕێكارێكی كارگێڕی و دارایی.

بۆ بینینی لیستی سودمەندان كلیك لەسەر ئەم لینكەی خوارەوە بكەن:

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا