وادەی راگەیاندنی ناوی خوێندكاران لە زانكۆ و پەیمانگاكان ئاشكرا دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێم رایگەیاند، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، خوێندكاران ئاگادار دەكاتەوە لە ماوەی 15 ی رۆژی داهاتوودا ناوی خوێندكارانی وەرگیراو لە زانكۆ و پەیمانگاكان رادەگەینێت.

رۆژی سێشەممە، 4_10_2022 فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێم رایگەیاند: وەزارەتی خوێندنی باڵا ئامادەكاری تەواوی بۆ وەرگرتنی خوێندكارانی دەرچووی پۆلی 12 ی ئامادەیی لە زانكۆ و پەیمانگاكان تەواو كردووە.

ئەوەشهاتووە، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەست بە داڕشتنی داتا و پڕۆگرامەكان دەكات بۆ دابەشكردنی خوێندكاران بەسەر زانكۆ و پەیمانگاكان بەپێی نمرەكانیان.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک