دۆسیەی 2424 خانەنشینی پێشمەرگە خرایەسەر میلاکی وەزارەتی دارایی

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دۆسیەی دوو هەزار و 424 خانەنشینی پێشمەرگە گواستراوەتەوە بۆسەر میلاکی وەزارەتی دارایی و ئابووری.

ئەمڕۆ چوارشەممە لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم ئاماژەی بەوەکرد، “بەمەبەستی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی ژمارە (2)ی ساڵی 2020، بە فەرمانی وەزارەتی پێشمەرگە ژمارە 11595 لە 2021/8/24، دۆسیەی دوو هەزار و 424 خانەنشینی پێشمەرگە گواستراوەتەوە بۆ سەر میلاکی وەزارەتی دارایی و ئابووری – بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشین.

ئەوەش خراوەتەڕوو، ئەو خانەنشینانە پێشتر لە وەزارەتی پێشمەرگە مووچەیان وەرگرتووە لە بەرواری 2021/8/1، مووچەیان لە خانەنشینی پێشمەرگەی سلێمانی و هەولێر خەرج بووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا