محەمەد حاجی مەحمود: نزا دەکەین ئەم جەژنە ببێتە دەرفەتێک بۆ ڕێکخستنەوەی نێوماڵی کوردی و قوڵکردنەوەی گیانی برایەتی

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆکی پارتی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، بەبۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزانەوە پەیامێک بڵاودەکاتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە10ی نیسان، محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆکی پارتی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، بەبۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزانەوە پەیامێک بڵاودەکاتەوە و تێیدا هاتووە،” نزا دەکەین لە خوای گەورە، ڕۆژو و پەرستشی هەمووانی قبوڵکردبێت و ئەم جەژنە ببێتە دەرفەتێک بۆ ڕێکخستنەوەی نێوماڵی کوردی و قوڵکردنەوەی گیانی برایەتی و تەبایی و پێکەوەژیانی نێوان گشت پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان”.

دەقی پەیامەکە:

بەناوی خوای گەورە و میهرەبان

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزانەوە، گەرمترین پیرۆزبایی و وەفاداریی جەژن لە کەسوکاری سەربەرزی شەهیدانی کوردستان و پێشمەرگە نەبەزەکان دەکەم، پیرۆزبایی لە تەواوی موسوڵمانانی کوردستان و جیهان دەکەم.

نزا دەکەین لە خوای گەورە، ڕۆژو و پەرستشی هەمووانی قبوڵکردبێت و ئەم جەژنە ببێتە دەرفەتێک بۆ ڕێکخستنەوەی نێوماڵی کوردی و قوڵکردنەوەی گیانی برایەتی و تەبایی و پێکەوەژیانی نێوان گشت پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان بە ئامانجی درێژەدان بە نموونەی بەرزی دیموکراسیەت و بەهاکانی لە ناوچەکەدا و هەنگاونان بۆ بەدیهێنانی ئامانجە باڵا و نەتەوەییەکانمان.

دووبارە جەژنی ڕەمەزان لە هەمووان پیرۆزبێت

دڵسۆزتان

محەمەد حاجی مەحمود

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا