بەتۆمەتی ھەوڵدان بۆ غەشكردن لەتاقیكردنەوەكاندا چوار تۆمەتبار دەستگیركران

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ یەکشەممە11ی حوزەیران، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، مەفرەزەكانیان چوار تۆمەتباریان دەستگیركرد كە بەنیازبوون لەكاتی تاقیكردنەوە گشتییەكاندا غەش (قۆپیە) بكەن.

پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای كۆكردنەوەی زانیاری و چاودێریكردنی چەند تۆمەتبارێك كە بەنیازبوون لەڕێی ئامێری بێ تەل و مۆبایلەوە لەتاقیكردنەوە گشتییەكاندا غەش بكەن، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا تۆمەتباران لەلایەن مەفرەزەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوە دەستگیربكرێن.

ئاماژەی بەوەکرد، لەكاتی دەستگیركردنی تۆمەتبارەكاندا دەستیشگیرا بەسەر دوو ئامێری بێ تەل و مۆبایل و چەند كەلوپەلێكی ترو لەگەڵ ئۆتۆمبێلێکدا كە تۆمەتباران بەنیازبوون بۆ غەشكردن بەكاریبھێنن.

ڕوونیکردەوە، لەئێستادا تۆمەتباران بەبڕیاری دادوەرو ڕاگیراون و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا