دوو بەلەمی كۆچبەران لە دوورگەكانی یۆنان ژێر ئاوكەوتن و ژمارەیەك كۆچبەر گیانیان لە دەستدا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەرپرسانی یۆنان ئاماژە بەوە دەكەن، دوو بەلەمی كۆچبەران لە دوورگەكانی یۆنان لە نزیك سنوورەكانی توركیا ژێرئاو كەوتوون و بەو هۆیەوە پێنج كۆچبەر گیانیان لەدەستداوە، كە چواریان منداڵن.

رۆژی سێشەممە 29ی ئابی 2023 پاڤلۆڤ ماریناكیس، وتەبێژی حكومەتی یۆنان بە میدیای وڵاتەكەی راگەیاند، رۆژی دووشەممە یەكێك لە بەلەمەكان لە باكووری رۆژهەڵاتی دوورگەی لێسبۆسی یۆنان ژێرئاو كەوتووە و بەو هۆیەش كەسێك گیانی لەدەستداوە و 18 كەسی دیكەش كە لەناو بەلەمەكە بوون، رزگار كراون.

بە وتەی پاڤلۆڤ، بەلەمێكی دیكەی كۆچبەران لە دوورگەی لێسبۆس ژێرئاو كەوتووە، كە 75 كەسی تێدا بووە و بەو هۆیەشەوە چوار منداڵ گیانیان لەدەستداوە.

چەندین ساڵە یۆنان خاڵێكی سەرەكیی گەیشتنی كۆچبەرانی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەفریقیا و ئاسیا بووە بۆ وڵاتانی ئەوروپا.

لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەكو مانگی ئاب زیاتر لە 15 هەزار و 600 كۆچبەر لە رێگەی دەریایی و وشكانییەوە گەیشتوونەتە یۆنان و نەتەوە یەكگرتووەكانیش دەڵێت، زیاتر لە 12 هەزاریان لە رێگەی دەریاوە چوونەتە ئەو وڵاتە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا