ژیان لە چاوی کامێرای ژنێکەوە

“دەمەوێت لە چاوی کامێراکەی منەوە مرۆڤایەتی ڕاستییەکان ببینێت” ئەمە وتەی سارا نامۆی فۆتۆگرافەرە, کە دەیەوێت بەشدار بێت لە نوسینەوەی جوانییەکانی ژیان بە وێنە.

سارا بەکر مەعروف ناسراو بە (سارا نامۆ)  لەدایک بووی  ١٩٧٥ دانیشتووی شاری سلێمانی، یەکێک بووە لەو بەهرەمەندە تایبەتانەی بۆ ساڵی ۲۰۱۹ لەلایەن وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی هەڵبژێردراوە و خەڵاتی پێ بەخشراوە

سارا نامۆ کاری فۆتۆگرافی دەکات و لەو بارەیەوە دەڵێت، ئامانجی من لەنیشاندانی هەموو ڕووەجوانەکانی ژیانە، کە ڕوژانە دەیانبینم  لەهەموو ڕوویەکەوە بۆڕاگرتنی چرکەساتەکان کاردەکەم، کە بەبێ ئاوڕدانەوە ساتەکانی ژیانمان تێیدەپەرن.

لەهەمان کاتدا بۆ ووریا کردنەوەی مرۆڤایەتی لەهەندێ کاری ڕۆژانە کە پێویستە لە چاوی کامێراکەی منەوە ڕاستیەکان ببیندرێت.

جیاواز لە کای فۆتۆگرافی سارا  لە بواری ئەدەب و شعردا خاوەنی دوو دیوانی شعرییە بە ناوەکانی ( نامۆ)، دیوانی شیعری بەنای( پایز )ە  کە چاپ نەکراوە.:

سارا نامۆ بەشداری چەندین پێشانگای فۆتۆگرافی کردووە لەوانە:

۱. کردنەوەی پێشانگای فۆتۆگرافی بەناوی( ڕەنگەکانی من) ساڵی ۲۰۱۷ لەسەر ئەرکی خۆی

۲. کردنەوەی پێشانگای فۆتۆ و شیعربۆیەکەمین جار لەهەرێمی کوردستان بەناوی ( ئاوێزانی ووشەو ڕەنگ ) بەهاووبەشی لەگەڵ شاعیری بەئەزموون ( قوبای جەلیزادە ) لەهۆڵی مۆزەخانەی نیشتمانی ئەمنە سورەکە ساڵی ۲۰۱۸

بەژداری 7 پێشانگای هاوبەشی کردووە  و ٧ خەڵاتی پێبەخشراوە.

 

لە سەردەمی بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا سارا   پڕۆژەی خۆپاڕێزی ڕۆژانە وەکو پێشانگایەکی online   ئەنجام داوە و تائێستا بەردەوامە.

 

ئامادەکردنی/ هاوژین زیبا

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا