ئەمەریكا لە گەڕانەوەی ئێران بۆ رێككەوتنی ئەتۆمی دڵنیا نییە

پۆڵەتیك پرێس

وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا رایگەیاند، ئەوان بەردەوام كار بۆ ئەوە دەكەن ئێران بگەڕێتەوە بۆ رێككەوتنی ئەتۆمی، بەڵام هێشتا دڵنیانین لەوەی ئەو دەگەڕێتەوە بۆ رێككەوتنەكە یاخود نا.

ئەنتۆنی بلنكین وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا رایگەیاندووەن لەگەڵ هەریەكە لە بەریتانیا و فەرەنسا و ئەڵمانیا، هاوڕان بۆئەوەی ئێران بگەڕێتەوە بۆ ناو رێككەوتنی ئەتۆمی.

باسی لەوەشكردووە، هێشتا دڵنیانین لەوەی ئایا ئێران بەشێوەیەكی جددی دەیەوێت بگەڕێتەوە ناو رێكەوتنەكە یاخود نا.

لە ماوەی رابردودا چەندینجار ئەمەریكاو وڵاتانی دیكەی جیهان داوایان لە ئێران كردووە بگەڕێتەوە بۆ ناو رێككەوتنی ئەتۆمی، بەڵام تائێستا ئەو وڵاتە ئامادەیی خۆی بۆ ئەو پرسە دەرنەبڕیووە.

ساڵی ٢٠١٥ وڵاتانی ٥+١ كە بریتیبوون لە ئەمریكا، بەڕیتانیا، فەڕەنسا، روسیا، چین، ئەڵمانیا و یەكێتی ئەوروپا رێككەوتننامەیەكی ئەتۆمییان لەگەڵ ئێران واژۆ كرد.

بەڵام لە ساڵی ٢٠١٨ و لە قۆناغی دەسەڵاتی دۆناڵد ترەمپ، ئەمریكا تاكلایەنە لە رێككەوتننامەكە كشایەوە و دووبارە سزاكانی بۆ سەر ئێران دەست پێكردەوە.

پرسی گەڕانەوەی ئێران بۆ رێككەوتنی ئەتۆمی یەكێك بوو لەو پرسانەی جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا لەكاتی بانگەشەی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیدا بە گرنگییەوە باسی دەكرد، بەڵام تائێستا ئیدارەی بایدن نەیانتوانیووە متمانەی گەڕانەوەی ئێران بۆ رێككەوتنەكە مسۆگەر بكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا