خۆراكی خێزانە هەژارەكان دراوە بەدەوڵەمەند و كەسانی ناشایستە

پۆڵەتیك پرێس
ئەو خۆراكەی بڕیاربووە وەك هاوكاری بدرێت بەهەژارەكان، دراوە بە كەسانی دەوڵەمەندو ناشایستەو ئەندامێكی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانیش داوا دەكات وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی لەسەر ئەو كێشەیە لیژنەیەك پێكبهێنێت.

كاسترۆ مەعروف ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی: لە میانی بەدواداچوونمدا بۆ ئەو هاوكارییەی بڕیاربوو بەسەر خێزانە هەژارو كەم دەرامەتەكاندا دابەش بكرێت، دەركەوت ژمارەیەكی كەم لەوانەی شایستەی ئەو هاوكارییە بوون وەریان گرتووە ئەوەی دیكەی كەسانی دەوڵەمەندو نا شایستە وەریانگرتووە.

ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی وتیشی: لە شاری سلێمانی و سنووری ئیدارەی راپەڕین لەسەر ئەو بابەتە بەدواداچوونم كردووە، بەداخەوە خەڵكانێك هەبوون بەئۆتۆمبیلی ئاخر مۆدیلەوە هاتوون هاوكارییان وەرگرتووە كەچی ژینگە پارێز و كرێكارەكانی لێبێبەش كراوە.

باسی لەوەشكرد لەرێی ئەنجومەنی پارێزگاوە بە نووسراوێك وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی لەو كێشە ئاگاداردەكاتەوە بۆئەوەی لیژنەیەك بۆ بەدواداچوونی ئەو بابەتە پێكبهێنێت.

ماوەی رابردوو بەهۆی قەیرانی دارایی‌و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی دەستی بەهەڵمەتێك كرد، ئەوەش بۆ دابەشكردنی خواردن‌و هاوكاری دارایی بەسەر كەسانی هەژاردا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا