بانکی نێودەوڵەتی پشتیوانی خۆی بۆ هەنگاوەکانی حکومەتی عێراق دووپاتکردەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ چوارشەممە17ی کانونی دووەم، حکومەتی فیدڕاڵی ڕایگەیاند، لەبارەی پەرەپێدانی کەرتی بانکی بەتایبەت سیستمی پارەدانی ئەلیکترۆنی کە لەم دواییانەدا پەسەندکرا، بانکی نێودەوڵەتی پاڵپشتی خۆی بۆ کارەکانی حکومەتی عیراق دەربڕی.

حکومەتی فیدڕاڵی لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لەمیانەی بەشداریکردنیدا لە کۆڕبەندی داڤۆس دیدارێکی لەگەڵ ئەجای بانگا، سەرۆکی گروپی بانکی نێودەوڵەتی سازکرد.

ئاماژەی بەوەکرد، لە کۆبوونەوەکەدا پەیوەندییە هاریکارییەکانی نێوان عێراق و بانکی نێودەوڵەتی لە بوارە ئابورییە جیاوازەکان تاوتوێ کران و سەرۆکی بانکی نێوەدەوڵەتی پشتگیری خۆی بۆ هەنگاوەکانی حکومەتی عێراق دووپاتکردەوە.

هاوکات، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختیکردەوە، لە بەردەوامی هەنگاوەکان لە کەرتی ئابووری و بانکی و پاڵپشتیکردنی کەرتی تایبەت، بەئامانجی هەمەچەشنکردنی ئابووری و زیادکردنی گەشەسەندن و بەدەستهێنانی سەقامگیری دارای.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا