لە فەڕەنسا مزگەوتێک داخرا

پۆڵەتیک پرێس

فەڕەنسا ٥١ کۆمەڵەی ئایینی خستە ژێر چاودێرییەوە و وا چاوەڕوان دەکرێت هەندێک لەو کۆمەڵانە بەهۆی تێوەگلانیان لە بڵاوکردنەوەی بیروبۆچونی دژ بە حکومەتی فەڕەنسا دابخرێن، هاوکات مزگەوتێکی نزیک پاریسیش داخرا.

ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا رایگەیاند، لە چەند رۆژی رابردوودا رێوشوێنی توند دژی توندڕەوی گیراوەتەبەر و کۆمەڵەیەکی ناوخۆیی بە ناوی کۆمەڵەی شێخ ئەحمەد یاسین کە کۆمەڵەیەکی سەر بە بزوتنەوەی حەماسی فەڵەستینیە، راستەوخۆ لە هێرشەکەی سەر مامۆستا فەڕەنسییەکە تێوەگلاوە.

لەلایەکی دیکەوە، دەسەڵاتدارانی فەڕەنسا داخستنی مزگەوتی “Grande Mosquee De Pantin”ی نزیک پاریسیان بۆ ماوەی شەش مانگ راگەیاند لەدوای بەشداریکردنی لە گرتە ڤیدیۆییەکدا کە دەسەڵاتداران ناوەڕۆکەکەی بە هاندانی توندوتیژی لێکدەدەنەوە.

لەلایەکی دیکەوە، جیرالد دارمانان وەزیری ناوخۆی فەڕەنسا جەختی لەوە کردەوە، لیستی ژمارەیەک کۆمەڵە هەیە کە لەلایەن وەزارەتەوە ناوەکانیان بڵاوکراوەتەوە کە لەم دواییانەدا هەستاون بە بڵاوکردنەوەی دروشمی ئایینی توندڕەوی.

ئەو بڕیارانەی فەڕەنسا دوای کۆبوونەوەکەی ماکرۆن لەگەڵ یەکەی روبەڕوبوونەوەی ئیسلامی سیاسی لە باکوری رۆژهەڵاتی پاریس دێت لەدوای کوژرانی ساموێل باتی مامۆستای مێژوو و جوگرافیا لە فەڕەنسا بەهۆی دروستکردنی وێنەی کاریکاتێری پێغەمبەری موسوڵمانان.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا