پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا بە یاوەری یاشار گولەر، وەزیری بەرگریی و سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی (میت) ئیبراهیم کاڵن، سبەی سەردانی بەغدا دەکەن.
بە پێی ڕاگەیاندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، وەزیری دەرەوە هاکان فیدان بە مەبەستی تاوتوێکردنی پرسە ئەمنییەکانی نێوان عێراق و تورکیا، سەردانی بەغدا دەکات و لە لایەن وەزیری دەرەوەی عێراق فوئاد حوسێن، پێشوازی لێ دەکرێت.
هەریەکە لە وەزیری بەرگریی یاشار گولەر و سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی (میت) ئیبراهیم کاڵن و جێگری وەزیری ناوخۆ مونیر کارالئوغڵو یاوەری وەزیری دەرەوەی دەکەن لەم سەردانەدا.
بە پێی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە دیدار و گفتوگۆکاندا بەرەنگاربوونەوەی “تیرۆر و پرسەکانی ئاسایش و سەربازیی و پەیوەندییەکانی دوو لایەنە” تاوتوێ دەکرێت.