ژمارەی قوربانیانی بومەلەرزەکەی ئیزمیر بەرز بووەوە

پۆڵەتیک پرێس

دەسەڵاتدارانی تورکیا رایانگەیاند، ژمارەی قوربانیانی بومەلەرزەکەی ئیزمیر گەیشتە ٧٩ کەس و دوانی دیکەش لە دورگەی ساموسی یۆنانی گیانیان لەدەستدا.

ئەمڕۆ دووشەممە، ئیدارەی فریاکەوتن و کارەساتی تورکیا رایگەیاند، دەسەڵاتداران زیاتر لە ١٣ هەزار خێمە و ١٣ هەزار جێگای خەویان بۆ ئەو کەسانە دابین کردووە کە لە بومەلەرزەکەی ئیزمیر زیانیان بەرکەوت، دەشڵێن: ٩٦٢ کەس بریندار بوون.

ئیدارەکە ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئێستا زیاتر لە ٧٤٠ بریندار نەخۆشخانەکانیان بەجێهێشتووە.

ئێوارەی رۆژی هەینی، پەیمانگای لێکۆڵینەوەکانی بومەلەرزە و روانگەی قەندیلی ئیستانبوڵ رایگەیاند، بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦،٩ پلە کە ناوەندەکەی دەکەوتە دەریای ئیجە لە باکوری رۆژهەڵاتی دورگەی ساموس روویدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا