پۆڵەتیک پرێس:
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
شەوی ڕابردوو بەلەمێکی کۆچبەران کە بە نیازبووە لە تورکیاوە بچێتە ئیتاڵیا، لە نزیک دوورگەی کریتی لە یۆنان لەکارکەوتووە و توانراوە 37 کۆچبەر رزگار بکرێت.
دەزگای لوتکە بۆ کاروباری کۆچبەران لەبارەی ئەو بەلەمەوە دەڵێت: “زۆرینەی سەرنشینانی ئەو بەلەمەی لە دەریای ئیجەدا نقومبوە کوردن و خەڵکی سنوری ئیدارەی راپەڕینن”.
ئەوەش هاتووە، بەلەمەکە 45 کەسی تێدا بووە، بەڵام 37 کەسیان رزگارکراون و لەو ژمارەیەش 32 کۆچبەریان نێردراونەتە شاری یاراپاترا و پێنج کەسەکەی دیکەش نێردراونەتە کارپاتۆس لە نزیک دوورگەی رۆدۆس.