بەلەمێكی كۆچبەران ژێرئاو كەوت و كوردیشی تێدایە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەپێی ئەو زانیارییانەی لەلایەن فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراق – كوردستان بڵاوكراوەتەوە، ئەمشەو ( پێنج شەممە 11_11_2021) بەلەمێكی كۆچبەران لە دەریای ئیجە ژێر ئاو كەوت و لە نێو قوربانییەكاندا ژنێكی كوردی تێدایە.

لە ڕاگەیەندراوێكدا فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراق – كوردستان بڵاویكردوەتەوە، ئەمشەو بەلەمێكی كۆچبەران لە دەریای ئیجە لەسنوری شاری ئەزمیر ژێر ئاوكەوت.

ئەوەشهاتووە، بەهۆی ئەو رووداوەوە، ژنێكی كورد گیانی لە دەستداوە و كەسوكارەكەشی پەیوەندیان بە فیدراسیۆنەوە كردووە بە مەبەستی گەڕاندنەوەی تەرمەكەی بۆ هەرێمی كوردستان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا