بەلەمێكی كۆچبەران لە دەریای ئیجە ژێر ئاو كەوت

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەلەمێكی كۆچبەران بە نزیكەی 40 سەرنشینەوە لە دەریای ئیجە ژێر ئاو كەوت، لە ئەنجامدا لانی كەم 15 كۆچبەر گیانیان لە دەستدا.

بەگوێرەی هەواڵێكی ئاژانسی هەواڵیی رۆیتەرز، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە بەلەمێكی كۆچبەران لە كەناراوەكانی دوورگەی لیسبۆسی یۆنان لە ناوەندی دەریای ئیجە ژێر ئاو كەوت و تائێستاش تیمە دەریاییەكانی یۆنان پێنج كۆچبەریان لە خنكان رزگاركردووە و تەرمی 15 كۆچبەریش دۆزراوەتەوە.

بەلەمەكە نزیكەی 40 كۆچبەری هەڵگرتووە و تا ئێستاش 20 كۆچبەر بێسەروشوێنن و چارەنووسیان نادیارە.

لەبارەی ناسنامەی كۆچبەرەكانەوە تائێستا هیچ ناوەندێكی ڕەسمی و دەزگایەكی تایبەتمەند، زانیاری ئاشكرا نەكردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا