تەرمی چوار كۆچبەر گەڕێندرانەوە هەرێمی كوردستان

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

تەرمی چوار كۆچبەری دیكەی كورد كە لە دەریای ئیجەدا خنكابوون، گەڕێندرانەوە هەرێمی كوردستان.

ئێوارەی رۆژی شەممە، تەرمی چوار لەو كۆچبەرە خنكاوانەی كە رۆژی 23-12-2021 لە دەریای ئیجەدا خنكان، گەڕێندرانەوە هەرێمی كوردستان و رادەستی كەسوكاریان كرانەوە.

لە رووداوی ژێرئاوكەتنی ئەو بەلەمەدا لە 23-12-2021 دا نۆ كۆچبەری كورد خنكان، ئەمڕۆ تەرمی چوار كۆچبەریان گەڕێندرایەوە و بڕیارە رۆژی یەكی شوباتی داهاتوو، تەرمی ئەو پێنج كۆچبەرەكەی دیكە بگەڕێندرێنەوە.

ئەو تەرمانەی ئێوارەی ئەمڕۆ گەیەندرانەوە هەرێمی کوردستان سێ کەسیان دانیشتووی سلێمانین ئەندامی یەک خێزانن و کەسێکی دیکەشیان دانیشتوی هەڵەبجەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا