كۆچبەرێك لە كاتی دانانی پرسە بۆی هەواڵی زیندوو بوونی دەگاتە خێزانەكەی

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ لە قەزای كۆیە كاتێك كەسوكاری گەنجێكی كۆچبەر پرسەیان بۆ كوڕەكەیان دانا، بەڵام لەكاتی پرسەكەدا كوڕەكەیان پەیوەندی پێوەكردوون و هەواڵی زیندووبوونی خۆی پێداون، برایەكی دەڵێت، لە فەیسبووكێكی نەناسراوەوە نامەیەكی بۆ چووە لەگەڵ ناونیشانی شوێنێك كە دەكەوێتە كەناراوێكی یۆنان.

هەژار ئەو كۆچبەرەیە كە لەلایەن كەسوكارییەوە پرسەی بۆ دانرابوو، بەهۆی ئەوەی وایانزانیبوو لە ئیجەدا خنكاوە.

هاوار، برای ئەو كۆچبەرەیە كە خەڵكی قەزای كۆیەیە لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، براكەم لەگەڵ ماڵێكی خزمی خۆمان لە بەلەمەكەدا بوون، ئەو خێزانە كوڕێكیان ڕزگار بووە و ئەو پێی وتین كە سەرجەمیان نقوم بوون و ڕزگاریان نەبووە، بۆیە ئێمەش ئەمڕۆ پرسەمان دانا.

بە وتەی هاوار، هەژاری برای لە پەیامەكەیدا كە لە فەیسبووكەوە ناردوویەتی، نووسیویەتی (كاكە بمگەنێ).

ئەو برایەی هەژار دەڵێت، دڵنیاین لەوەی كە 100% براكەم لە ژیاندا ماوە، هاوار پێیوایە كە براكەی یەكێكە لەو 14 كۆچبەرەی كە دەوترێت رزگاریان بووە و ئاماژە بەوە دەكات، ژیانیان لە مەترسیدایە و داوای بەهاناوەچوون دەكەن.

هەژار محەمەد، برای هاوار محەمەد خەڵكی كۆیەیە و لەگەڵ هاوژین و دوو منداڵی بەرەو ئەوروپا كۆچیان كردووە، رۆژی 21ی ئەم مانگە یەختەكەیان بە 70 كۆچبەرەوە لە دەریای ئیجەدا نقووم بوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا