حدكا سخوڕەكانی مووشەكبارانی قەڵا ی دیموكرات دادگایی دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەفتەری سیاسیی حیزبی دیموكراتی كوردستان (حدك) راگەیەندراوێكی لەبارەی رادەستكردنی “دوو سیخور” سەبارەت بە مووشەكبارانكردنی قەڵای دیموكرات لە كۆیە بڵاوكردەوە و رایگەیاند، هەردوو كەسەكە دەستگیركراون و دراونەتە دادگا.

رۆژی سێشەممە 14-12-2021 دەفتەری سیاسیی حیزبی دیموكراتی كوردستان (حدك) راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند: كۆمیتەی ئەمنییەتی حیزبی دیموكراتی كوردستان پاش ماوەیەك توانی دوو كەس لە مۆرە بەكرێگیراوەكانی كۆماری ئیسلامی كە توانیبوویان خۆیان بخزێننە نێو ریزی پێشمەرگەكانی حیزب، دەستگیربكات.

لە راگەیەندراوەكەدا روونكراوەتەوە: ئەو دوو كەسە بەناوەكانی ” كەیوان (سۆران) فەیزی” و “فەراز سەڵەواتی” كە خەڵكی سنەن، دوای دەسبەسەركردنیان لە لێپرسینەوەكان دانیان بەوە داناوە كە سیخوڕییان بۆ كۆماری ئیسلامی كردووە و لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی لە سنەوە ئەركی سیخوڕی، تیرۆر و كاری تێكدەریان لە ریزەكانی حیزب پێسپێردراوە، كە چاوساغی و پێدانی زانیاری بۆ مووشەكبارانی 17ی خەرمانانی قەڵای دیموكرات”.

لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەدا حدك داوایەك ئاراستەی دەستەی دادوەریی هەرێمی كوردستان دەكات و ئاماژە بەوەدراوە “چاوەڕوانین كە دەزگای دادوەریی هەرێمی كوردستان بە سەرنجدان بە باری قورسی تاوانەكە و دانپێدانانی تاوانباران حوكم لەسەر ئەم دۆسیەیە بدات، وێڕای ریسواكردنی كۆماری ئیسلامیی ئێران، تاوانباران بە سزای ئەو جینایەتە سامناكەی بە هاریكاریی ئەوان بەڕێوەچووە بگەیەنێت.”

رۆژی 8-9-2018، كۆبوونەوەی كۆمیتەی ناوەندی حیزبی دیموكراتی كوردستانی لە كۆیە لەلایەن ئێران مووشەكباران كرا و بەهۆیەوە 16 كەس كە 6 كەسیان ئەندامی سەركردایەتیی حدك بوون شەهیدبوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا