پۆڵەتیك پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
تەرمی نۆ كۆچبەری دیكەی كورد دۆزرانەوە كە كۆتایی ئەم مانگە لە دەریای ئیجەدا خنكان، ژمارەیەكی دیكەشیان تا ئێستا بێسەروشوێنن.
رۆژانی ( 22 و 23 و 24) ی ئەم مانگە لە دەریای ئیجەدا سێ بەلەمی كۆچبەران نقوومبوون، بەلەمی یەكەم 61 بۆ 70 كەسی تێدا بووە و تەنیا 13 كەس رزگاریانبوو كە حەوت كەسیان كورد بوون و منداڵێكیش لە نێو رزگاربووەكاندایە.
لە نێو بەلەمی دووەمدا كە شەوی 23-12-2021 نقوومبوو، 105 كەسی تێدابووە، 82 كەسیان هاووڵاتی هەرێمی كوردستانن، تائێستا 11 تەرم دۆزراونەتەوە كە نۆیان كوردن، خنكاوەكان لەچەند خێزانێكن و ناوەكانیان ئەمانەن:
رابیعە عەبدولڕەحمان حەمەڕەشید
ئاشتی جوبرائیل مەحموود
عەزیمە عوسمان مەحموود
راز كاروان غەفوور
محەممەد گوڵ
خەدیجە تەها
ئانیا ئاودێر رەسوول
ئەژین ئاودێر رەسوول
سومەیە بیلال
لەنێو بەلەمی سێیەمدا كە شەوی 24-12-2021 لە نێوان توركیا و یۆنان نقوومبوو دەوترێت هیچ كۆچبەرێكی كوردی تێدا نەبووە، بەڵام هێشتا ئەوە پشتڕاست نەبووەتەوە.