یەكێكی دیكە لە 70 كۆچبەرەكەی دەریای ئیجە رزگاركرا

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوای30 سەعات مانەوەی لەناو دەریا، كۆچبەرێك لە دەریای ئیجە ڕزگاركرا و چارەنووسی دەیان كۆچبەر لە دەریای ئیجە نادیارە كە بەشێكیان كوردن.

كۆچبەرێكی بەرەگەز ئەفغانی پاش 30 سەعات مانەوەی لەناو دەریای ئیجە بە زیندوویی دۆزراوەتەوە و ڕزگار كراوە.

ئەو كۆچبەرە لە ناو ئەو بەلەمەدا بووە كە ڕۆژی سێشەممە بە70 سەرنشینەوە لە دەریای ئیجە ژێر ئاو كەوت.

باس لەوە دەكرێت 60 كەسیان كورد بوون و تا ئێستا ژمارەی كۆچبەرە خنكاوەكان دیار نییە.

پێشتریش 12 كۆچبەری تری ناو بەلەمەكە لە خنكان ڕزگاركراون و تاوەكو ئێستاش تەرمی سێ كەسیان دۆزراوەتەوە و چارەنووسی دەیان كۆچبەری دیكە نادیارە و بێسەروشوێنن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا