پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لە هەنگاریا، ئۆتۆمبێلێكی بچووك بە 11 سەرنشینەوە كە 10یان كۆچبەری نایاسایی بوون، لە كاتی هەڵاتن لە دەست پۆلیس، خۆی بە دیوارێكدا كێشاو بەوهۆیەوە حەوت كۆچبەر گیانیان لەدەستداوە و سێ كۆچبەرەكەی دیكە و شوفێرەكەش بریندار بوون.
وتەی سیلڤیان كاتالین، وتەبێژی پۆلیسی سۆنگراد ساناد لە هەنگاریا رایگەیاند: هاوكارەكانم هەوڵیاندا شوفێرەكە بوەستێنن كە لە خاڵێكی پشكنینی پۆلیس نەوەستا، ماوەیەكی كەم دوای ئەوە، ئۆتۆمبێلەكە خۆی بە خانوویەكدا كێشا و وەرگەڕا.
ئۆتۆمبێلەكە لایەكی دیواری فرۆشگایەكی خاپوور كردووە و بە وتەی پۆلیسیش، كەسێك لەنێو فرۆشگەكەدا بریندار بووە.