لە ساڵی 2014 ەوە 29 هەزار كۆچبەر لە رێگەی كۆچكردن بۆ ئەوروپا گیانیان لە دەستداوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رێكخراوی كۆچی نێودەوڵەتی ئاشكرایدەكات، لە ساڵی 2014 ەوە تا ئێستا زیاتر لە 29 هەزار كەس لە رێگەی كۆچكردن بۆ ئەوروپا گیانیان لەدەستداوە و تەنها لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا پێنج هەزار كەس گیانیان لە دەستداوە.

رێكخراوی كۆچی نێودەوڵەتی لە راپۆرتێكدا، ژمارەی قوربانیانی كۆچی نایاسایی بۆ ئەوروپای ئاشكراكرد و ناوەڕاستی دەریای ناوەڕاستی وەك كوشندەترین رێگەی كۆچكردنی دیاریكردووە، بەو پێیەی لە مانگی یەكی ساڵی 2021ەوە دوو هەزار و 836 كۆچبەر و پەنابەر لەكاتی هەوڵدان بۆ گەیشتن بە ئیتاڵیا یان ماڵتا بە پەڕینەوە بە شێوەیەكی سەرەكی لە لیبیا و تونسەوە گیانیان لەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، دووەم كوشندەترین رێگا بریتییە لە زەریای ئەتڵەسی لە رۆژئاوای ئەفریقاوە بۆ دوورگەكانی كەناری ئیسپانیا كە لە ساڵی 2021ـەوە زیاتر لە 1500 حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆماركراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا