کەشتی جەنگی میسڕ لە ئیستانبوڵ نزیک دەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

هێزی دەریایی میسڕ خۆی ئامادە دەکات بۆ بەشداریکردن لە راهێنانێکی سەربازی لە دەریای رەش لەگەڵ هێزی دەریایی روسیا.

میدیاکانی روسیا بڵاویان کردەوە، هێزی دەریایی میسڕ و روسیا خۆیان ئامادە دەکەن بۆ بەشداری کردن لە راهێنانێکی سەربازی لە دەریای رەش، بۆ ئەم مەبەستەش بڕیارە هێزی دەریایی میسڕ بە دەربەندی بۆسفۆرەس و دەریای مەرمەرەدا تێپەڕ ببێت تا بگاتە دەریای رەش.

باس لەوەشکراوە، کەشتییە جەنگییەکانی میسڕ بە نزیک ئیستانبوڵدا تێدەپەڕن لەسەر دەریای ناوەڕاست.

دەریای رەش دەکەوێتە نێوان بەشی باشوری رۆژهەڵاتی ئەوروپا و ئاسیای بچوک، لەرێی دەربەندی بۆسفۆرەس و دەریای مەرمەرەوە بە دەریای ناوەڕاستەوە دەبەسترێتەوە.

دەربەندی بۆسفۆرەس بە دەربەندی ئیستانبوڵیش ناودەبرێت کە تورکیا بەشێوەیەکی گەورە دەسەڵاتی بەسەردا گرتووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا