کونسوڵی گشتیی نوێی ئەمەریکا لە هەولێر دەست بەکار دەبێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رۆژنامەنووس و دیپلۆماتکار، مارک سترۆ وەک کونسوڵی گشتیی نوێی ئەمەریکا لە هەولێر، دەستنیشان کرا و ئەمڕۆ لە پۆستە نوێیەکەیدا دەستبەکار بوو.

مارک سترۆ پێشتر پیشەی رۆژنامەنووس بووە، وەک کونسوڵی نوێی ئەمەریکا لە هەولێر دەستنیشان کرا و ئەرکەکەی ماوەی ساڵێک دەخایەنێت.

کونسوڵی نوێی ئەمەریکا لە هەولێر، پێشتر لە شارەکانی بەسرە و حلـە لە عێراق کاری کردووە و ماوەیەک کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا بووە لە کاراچی پاکستان.

رۆژی 17ی ئابی 2023، ئێرڤن هیکس، کونسوڵی گشتیی پێشووی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان ماڵئاوایی لە خەڵکی هەرێمی کوردستان کرد و رایگەیاند، توانیویانە لە ماوەی یەک ساڵی رابردوودا پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا قووڵتر و فراوانتر بکەن.

گۆڕانکاری لە پۆستی کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان، ساڵانە لە چوارچێوەی پلانەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا روودەدات و هەر کونسوڵێک ماوەی ساڵێك لە ئەرکەکەیدا دەمێنێتەوە.

مارک سترۆ کونسوڵی گشتیی نوێی ئەمەریکا لە هەولێر

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا