هەوڵی ئاگربەست لە غەززە شکستی هێنا و رووسیا و چین ڤیتۆیانکرد

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رووسیا و چین پڕۆژەبڕیارێکی ئەمەریکایان لەبارەی غەززە ڤیتۆ کرد، نوێنەری ئەمەریکاش دەڵێت: ئامانجی یەکەممان راگەیاندنی ئاگربەستە لە غەززە.

ئەمڕۆ هەینی 22ی ئاداری 2024 ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، سەبارەت بە پڕۆژەبڕیارێکی ئەمەریکا لەبارەی دۆخی غەززە کۆبووەوە.

نوێنەری ئەمەریکا لە کۆبوونەوەکەدا رایگەیاند، ئامانجی یەکەممان راگەیاندنی ئاگربەستە لە غەززە، هەر لە میانەی کۆبوونەکەدا نوێنەری بەریتانیا ئاشکرایکرد، هیچ کەمتەرخەمییەک بۆ گەیاندنی هاوکارییەکان بۆ غەززە ناکەین.

لەلایەکی دیکەوە ڤاسيلی نيبينیزيا، نوێنەری رووسیا وتی: پڕۆژەبڕیارەکەی ئەمەریکا هەوڵێکە بۆ ئەوەی ئیسرائیل لە سزادان رزگاربکرێت. ئاماژەی بەوەدا، “غەززە دوای شەش مانگ لەناوچوو، نوێنەری ئەمریکاش ئێستا دان بە پێویستی ئاگربەستدا دەنێت، بەڵام پڕۆژەبڕیاری ئەمریکا سەبارەت بە غەززە داوای ئاگربەست ناکات”.

نوێنەری رووسیا، وتیشی: ئەگەر ئەم پڕۆژەبڕیارەی ئەمەریکا پەسەند بکرێت، ئەوا گفتوگۆکردن لەسەر پێگەی غەززە دادەخات و دەستێکی ئازاد دەدات بە ئیسرائیل لەو ناوچەیەدا.

ڤاسیلی لە درێژەی قسەکانیدا ئەوەشی خستەڕوو، رووسیا و چین دەسەڵاتی ڤیتۆی خۆیان لە ئەنجوومەنی ئاسایش لە دژی پڕۆژەبڕیاری ئەمەریکا سەبارەت بە غەززە بەکاردەهێنن.

لە رەشنووسی پڕۆژەبڕیاری ئەمەریکا سەبارەت بە غەززە هاتووە؛ بە مەرجی ئازادکردنی دەستگیرکراوانی ئەمریکی کە لەلایەن بزووتنەوەی حەماسەوە، ئاگربەست لە غەززە رادەگەیەندرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا