جۆرێكی نوێی گۆڕاوی ئۆمیكرۆن لە چین دەردەكەوێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جۆرێكی نوێی گۆڕاوی كۆرۆنای ئۆمیكرۆن لە چین دۆزرایەوە، ملیۆنان كەسیش لە شاری شەنگەهای كەرەنتین كراون.

میدیاكانی ئەو وڵاتە بڵاویانكردەوە، لە شاری سوژوی لە خۆرئاوای شەنگەهای جۆرێكی نوێی گۆڕاوی ئۆمیكرۆن دۆزراوەتەوە، كە تا ئێستا لە هیچ شوێنێكی تری جیهان تۆمار نەكراوە.

لە شاری شەنگەهای كە گەورەترین شاری چینە، ملیۆنان كەس كەرەنتین كراون و داواش لە دانیشتووانی ئەو شارە كراوە، پشكنینی كۆرۆنا بكەن و دەمامك بكەن و تێكەڵاوی كەسانی تر نەبن.

حاڵەتەكانی توشبوون بە كۆرۆنا لە وڵاتی چین لە رۆژێكدا زیاتر لە13 هەزار حاڵەتی تێپەڕاندووە، لە مانگی شوباتی ساڵی رابردووشەوە ئەو حاڵەتە زۆرەی توشبوون بە كۆرۆنا لەو وڵاتە تۆمار نەكراوە.

بۆ یەكەمجار ڤایرۆسی كۆرۆنا لە كۆتاییەكانی ساڵی 2019 لە شاری وهانی چین دۆزرایەوە، بەڵام زوو حكومەت هەڵمەتێكی گەورەی پشكنین و دروستكردنی ڤاكسینی تایبەت بە خۆی دەستپێكرد و لە ماوەیەكی كورتدا بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكەی كەمكردەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا