چین: سەرچاوەی کۆرۆنا ووهان نەبوو

پۆڵەتیک پرێس

لەدوای تێپەڕبوونی نزیکەی ساڵێک بەسەر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، میدیاکانی چین باس لەوە دەکەن، سەرچاوەی ڤایرۆسەکە ووهان نەبووە.

رۆژنامەی گڵۆباڵ تایمزی چینی رایگەیاند، پێدەچێت سەرچاوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەو خۆراکە بەستووانە بێت کە ساڵی رابردوو لە ئوسترالیاوە گەیشتنە چین.

باس لەوەش دەکات، ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو گۆشتە بەستووانەدا بەدیکراوە کە ساڵی رابردوو لە وڵاتانی بەرازیل، ئەڵمانیا و ئوسترالیا، ئیکوادۆر و چیلییەوە گەیشتوونەتە چین.

توێژەران و زانایانی رۆژئاوا بانگەشەکانی چین لەبارەی سەرچاوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە نازانستی لەقەڵەم دەدەن و پێیانوایە بەڵگەکانیان وردبینی تێدا نییە.

لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵەوە، چین بەرگری لەو تیۆرایە دەکات کە دەڵێت سەرچاوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە دەرەوەی سنوری وڵاتەکەیان بووە، ئەمە زیاتر چەسپی کاتێک زانایان لە چینگداو لە رۆژهەڵاتی چین نمونەی کۆرۆنای زیندوویان لەناو ماسی بەستووی هاوردەکراودا دۆزییەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا