مانگه‌ ده‌ستكرده‌كان ئاماده‌كارییه‌كانى ئیسرائیل بۆهێرشكردنه‌ سه‌ر ره‌فه‌ح ئاشكرا ده‌كه‌ن

پۆڵه‌تیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە کاتێکدا سوپای ئیسرائیل بەردەوامە لە پیلاندانان بۆ ھێرشێکی لەناکاو بۆ سەر رەفەح لە باشوری کەرتی غەززە، مانگە دەستکردەکان ئامادەکارییەکانی ئیسرائیلیان لەوبارەیەوە ئاشکرا کرد.

وێنەکان لەلایەن مانگی دەستکردی ئەسۆشێتد پرێسەوە بڵاوکرانەوە کە تیایدا کەمپێکی نوێ لە نزیک شاری خان یونس نیشاندەدەن.

ئیسرائیل رایگەیاندووە، لە میانی ھێرشێکی چاوەڕوانکراودا بۆ سەر شاری رەفەح کە بە سەدان ھەزار ئاوارەی فەڵەستینی تێدایە، بەنیازە ئاوارەکان پێش ھێرشەکە بگوازێتەوە.

بەگوێرەی رۆژنامەی ئەمریکی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، پێشبینی دەکرێت، ھێرشی ئیسرائیل بۆ سەر شاری رەفەح لانیکەم شەش ھەفتە بخایەنێت، لەکاتێکدا پرۆسەی چۆڵکردنی شارەکە دوو بۆ سێ ھەفتە دەخایەنێت و بە ھەماھەنگی لەگەڵ ئەمەریکا جێبەجێ دەکرێت.

شەڕی غەززە پێیناوەتە 200 هەمین رۆژییەوە و بەوتەی وەزارەتی تەندروستی غەززە، تا ئێستا 34 ھەزار و 183 کەس کوژراون و 77 ھەزار و 143 کەسیش برینداربوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا